“ئێران ئاژه‌ڵدارانى كورد ده‌كاته ئامانج: شوانێك برینداربووه و 20 سه‌ر مه‌ڕ له‌ناوچوون”

سه‌ربازێكى سوپاى پاسدارانى ئێران | فۆتۆ: Reuters
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو رایگه‌یاند: وڵاتى ئێران به چه‌كى نیوه قورس ئاژه‌ڵدار و جووتیارانى كوێستانه‌كان ده‌كاته ئامانج، ئاشكراشیكرد: “هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون”.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو تایبه‌ت به پرسه‌كانى مافى مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان رایگه‌یاند: “لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك: بی كەی سی و دۆشكە، تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌باره‌ى قوربانیانى ئه‌و به‌ئامانج گرتنه رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو: “بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان شوانێكی تەمەن 17 ساڵ برینداربووه، هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون”.
پێشتر (SNN) له راپۆرتێكى تایبه‌تدا بڵاویكرده‌وه، “رۆژى 15ى حوزه‌یران، واته هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ى كه ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیان پێكرد، جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى توركیاى كردووه و چاوى به مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنییان ئه‌نجامداوه له‌باره‌ى چۆنیه‌تى هاوكاریكردنى یه‌كترى له ئۆپراسیۆنه‌كانیان له هه‌رێم، رێككه‌وتوون له به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕكردنى چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له لیبيا و هه‌رێمى كوردستان هاوكارى یه‌كترى بكه‌ن له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌بازى له‌ناو خاكى هه‌رێم”.
به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، پاشان هاوشانى ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئۆپراسیۆنى (چنگى پڵنگ) یشیان راگه‌یاند، دوایی ماوه‌یه‌كى كه‌م وڵاتى ئێران له‌رێگه‌ى تۆپخانه‌كانییه‌وه ده‌ستى كرد به بۆمباران كردنى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم تا ئێستاش ئه‌و دوو وڵاته هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



