ئێران و توركیا چۆن رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له هه‌رێم؟

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا و حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێران | فۆتۆ: AP
توركیا و ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هاوكارى یه‌كترى بكه‌ن له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، له به‌رامبه‌ردا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كترى بپارێزن له سوریا و لیبیا.
به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، پاشان هاوشانى ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئۆپراسیۆنى (چنگى پڵنگ) یشیان راگه‌یاند، دوایی ماوه‌یه‌كى كه‌م وڵاتى ئێران له‌رێگه‌ى تۆپخانه‌كانییه‌وه ده‌ستى كرد به بۆمباران كردنى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم تا ئێستاش ئه‌و دوو وڵاته هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن، هه‌ربۆیه ئه‌مه پرسیارى لاى زۆربه‌ى هاووڵاتییان دروستكردووه و پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا ده‌كرێت توركیا و ئێران رێككه‌وتنیان كردبێت بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن؟
توركیا و ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنییان ئه‌نجامداوه
به‌پێى زانیارییه‌كان، “رۆژى 15ى حوزه‌یران، واته هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ى كه ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیان پێكرد، جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى توركیاى كردووه و چاوى به مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كه‌وتووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنیيان ئه‌نجامداوه له‌باره‌ى چۆنیه‌تى هاوكاریكردنى یه‌كترى له ئۆپراسیۆنه‌كانیان له هه‌رێم”.

پێشوازیكردن له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه | فۆتۆ: REUTERS
رۆژنامه‌ى ئۆرشه‌لیم پۆستى ئیسرائیلى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاشكرایكردووه، “ئێران و توركیا ده‌یانه‌وێت سیاسه‌ته‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا رێكبخه‌نه‌وه و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هاوكارى یه‌كترى بكه‌ن له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنهكانیاندا له عێراق و باشوورى كوردستان، به چه‌ند مه‌رجێك”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و مه‌رجانه‌وه رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم بۆردومان ده‌كه‌ن و یارمه‌تى یه‌كترى ده‌ده‌ن له له‌ناوبردنى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه:
– توركیا به‌رده‌وام بێت له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران و یارمه‌تى بدات له كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌رى.
– ئێران یارمه‌تى بدات و بۆمبارانى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
– ئێران چاوپۆشى بكات له رۆڵى توركیا له لیبیا كه له ئێستادا رۆڵى كاریگه‌رى خۆى ده‌بینێت و چه‌ندین میلیشیا و چه‌ك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى بردووه‌ته ئه‌و وڵاته و دژى حكومه‌ت شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
– توركیا ده‌ستبكاته‌وه به هاورده‌كردنى غازى سروشتى له ئێرانه‌وه.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێكدا دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوێنێ چوارشه‌ممه ماڵپەرى (شانا)ى هەواڵى سەر بە وەزارەتى نەوتى ئێران بڵاویکردەوە، ئێران هەناردەكردنى غازى سروشتى بۆ توركیا دەستپێكردووەتەوە، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى سزاكانى ئەمریكایه بۆ سەر ئێران.
ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه لە رۆژى 13ى ئازارى 2020، بەهۆى تەقینەوەى بەشێك لە بۆرى غاز لە ناو توركیا هەناردەى غازى ئێرانى بۆ توركیا راگیرا و ئه‌و گرێبه‌سته پێنج ساڵه‌یه‌ى كه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه به‌هۆیه‌وه له‌كار كه‌وت، پرۆسه‌ى ناردنى ساڵانه 7 بۆ 9 ملیار پێ سێجا بۆ توركیا وه‌ستا.
توركیا ناوه‌ستێت له كرده‌وه شهڕانگێزییهكانى و هه‌نارده‌ى تیرۆر ده‌كات بۆ لیبیا
له ئێستادا توركیا به‌هۆى ئه‌و دهستتێوهردانانهى كه له لیبیا ده‌یانكات له‌لایه‌ن میسر و سعودیه و ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نساوه فشارى لێده‌كرێت، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا زۆر به ڕوونى وتى: “توركیا ناوه‌ستێت له كرده‌وه شهڕانگێزییهكانى و هه‌نارده‌ى تیرۆر ده‌كات بۆ لیبیا”.
ئێران نایشارێته‌وه كه هاوكارى توركیا ده‌كات و ئۆپراسیۆن ئه‌نجامده‌دات له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیم رایگه‌یاندووه: “سوپاى پاسداران ئاماده‌كارى گه‌وره‌ى كردووه بۆ له‌ناوبردنى (تیرۆریستان) له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان”، كه مه‌به‌ست لێى حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنهكانیهتى له هه‌رێم”، له ئێستاشدا ئه‌و وڵاته “تانك و چه‌كى سه‌ربازى زۆرى له‌سنوورى بانه و مه‌ریوان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كۆكردووه‌ته‌وه”.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزه‌یران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








