رۆژنامه‌نووسێك دووه‌م كتێبی وه‌رزشی له ڕۆژى جیهانى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی بڵاوكرده‌وه

هەرێز جەمال
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
كه من ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به بواره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام خراپى بارودۆخى دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆناو چه‌ندین كێشه‌ی تر، نه‌بووەته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى چالاكی رۆژنامه‌نوسه وه‌رزشییه‌كان.
هه‌رێز جه‌مال رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی شارى سلێمانى دووه‌م كتێبی وه‌رزشی خۆى له ڕۆژى جیهانى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشیدا به چاپ گه‌یاند به ناونیشانى(له پشت هێڵه‌كانى یاریگاوه)، دواى ده‌ركردنى یه‌كه‌م كتێبی به ناوى(رێبه‌رى رۆژنامه‌وانى وه‌رزشی).
نوسهرى كتێبه‌كه ئه‌وه‌ى ده‌خاته‌ڕوو:” ئه‌مه دووه‌م به‌رهه‌مى خۆمه كه له ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوو له ساڵیادى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی جیهانى بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ساڵى رابردوو له هه‌مان بهروار و له هه‌مان رۆژدا كتێبی یه‌كه‌مم به ناوى (رێبه‌رى رۆژنامه‌وانى وه‌رزشییم) به‌چاپ گه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مجار بوو له مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا كتێبێكى وا به‌رهه‌م بهێنرێت”.
هه‌رێز وتیشی:” ئه‌مساڵیش بیرم كرده‌وه كه كتێبێكی تر به چاپ بگه‌یه‌نم، چونكه ماوه‌ى 10ساڵە من ده‌چمه یاریگا و پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كیشوه‌رییه‌كان، بۆیه پێم باشبوو ئه‌و چیرۆك و ستۆرییانهى له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاكان هه‌یه بڵاوى بكه‌مه‌وه و بیرشم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م زانیارییانه ته‌نیا لاى خۆم نه‌بێت، بۆیه بڕیارمدا به كتێب بڵاوى بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووسان دۆستانى وه‌رزش سودى لێ ببینن”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وه‌رزشییه ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:” له‌م كتێبه‌دا باس له‌و گه‌شتانه ده‌كه‌م كه بۆ یاریگاكانى نیوكامپ و ئه‌مسته‌ردام و سیگناڵ ئیدۆنا پارکی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئه‌نجاممداوه له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنم له زۆربه‌ى پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كانى كیشوه‌رى ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، له‌به‌رئه‌وه په‌رده‌م له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و نهێنیانه‌ى پشت یاریگاكان لاداوه كه چی هه‌یه و چی روو ده‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌شتانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان و عێراق ئه‌نجاممداوه”.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









