وه‌رگرتنى پلازماى خوێنى هاووڵاتییانى چاكبووهوهى كۆرۆنا له گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد

به‌خشینى پلازماى خوێن له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سلێمانییه‌وه تیمێكى پزیشكى پسپۆڕ هاتوونه‌ته گه‌رمیان بۆ راهێنان كردن به كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى ئامێرى وه‌رگرتنى پلازما، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كه‌س پلازماى خوێنى به‌خشى له گه‌رمیان.
ئه‌یاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى تاقیگه‌كانى ته‌ندروستیى گشتى گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى له سلێمانییه‌وه ئامێرى تایبه‌ت به وه‌رگرتنى پلازماى خوێنمان بۆ ره‌وانه‌كرا، ئه‌مڕۆ تیمێكى ته‌ندروستى له سلێمانییه‌وه هاتنه ناوچه‌كه بۆ راهێنان كردن به كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى پلازما”.
وتیشى: “ئه‌و ئامێره له بانكى خوێن له گه‌رمیان دانراوه، ئه‌مڕۆش وه‌كو یه‌كه‌م رۆژ ده‌ستمان كردووه به كاره‌كانى، یه‌كه‌م كه‌سیش له گه‌رمیان ئه‌مڕۆ پلازماى به‌خشى و توانرا له لایه‌ن كارمه‌ندانه‌وه به‌و ئامێره كردارى وه‌رگرتنه‌كه ئه‌نجامبده‌ن، بڕیاریشه دوو ئامێرى تر بۆ ناوچه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه بكڕدرێن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى تاقیگه‌كانى ته‌ندروستیى گشتى گه‌رمیان داواى له هاووڵاتییانى سنووره‌كه كرد ئه‌وانه‌ى پێشتر تووشى كۆرۆنا بوون و چاكبوونه‌ته‌وه پلازماى خوێن ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاوكارى ئه‌وانه بكه‌ن تووشبوون یان بارى ته‌ندروستییان به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناجێگیره.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









