کۆمپانیای دانەغاز: داهاتی نۆ مانگی ئەمساڵمان گەیشتووەتە 377 ملیۆن دۆلار

SNN-
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ئاماری دارایی نۆ مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قازانجی پوختی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 48% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 152 ملیۆن دۆلار.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای دانەغاز، کۆی داهاتی نۆ مانگی ئەمساڵ بە ڕێژەی 48% هەڵکشاوە و گەیشتووەتە 377 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2025ـدا 255 ملیۆن دۆلار بووە. هەروەها تەنها لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا، قازانجی پوختی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 45 ملیۆن دۆلار.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو: “لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ناردنی گازمان بۆ وێستگەی کارەبای تازە لە کەرکووک دەستپێکردووەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ دابینکردنی 100 ملیۆن پێ سێجا گاز لە ڕۆژێکدا کە لە مانگی ئابی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە.”
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا توانیویانە 156 ملیۆن دۆلار لە شایستە داراییەکانیان لە هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە، بەمەش کۆی قەرزە شایستەکانی کۆمپانیاکە لە هەرێم لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا گەیشتووەتە 189 ملیۆن دۆلار.
دەشڵێت: لەسەرەتای ساڵی 2028، بەرهەمهێانی گاز لە کێڵگەی چەمچەماڵ دەستپیدەکات
دانەغاز جەختیشی کردووەتەوە کە لە دیالۆگی بەردەوام و بنیاتنەرانەدان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی باشترکردنی کاتی وەرگرتنەوەی شایستەکان و کەمکردنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکان.
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
ئهیلول 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








