
مووچە بودجە
SNN-
نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری ونەوتی عێراقی کۆمەڵێک مەرجی نوێی بەغدا لەبەرامبەر ناردنی پشکی هەرێم لەبودجەی 2027 ئاشکرادەکات، کە بریتین لەمانە:
– دەبێت هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەماوەی سێ ساڵدا پاکتاوی دارایی لەساڵانی 2004 تاکو 2026 بکەن، کە بڕەکەی 12.775 ترلیۆن دینارە.
– دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە زیاتر لە400 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێی کۆمپانیای سۆمۆ و بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردە بکات، لەئەگەری راگرتنی هەناردەش، دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو بڕە نەوتە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات بۆ ئەوەی بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاربهێنرێت.
– دەبێت حکومەتی هەرێم داهاتە نانەوتییەکان رادەستی عێراق بکات، مانگانەش دەبێت لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم وردبینی بۆ بکرێت.
– دەبێت حکومەتی هەرێم ئەو غازەرادەستی حکومەتی عێراق بکات کە لەپێداویستی ناوخۆیی خۆی زیادە، بەپێچەوانەوە بەهاکەی لە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت.
– بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی لە (15-2-2022)، نابێت حکومەتی هەرێم هیچ گرێبەستێکی وەبەرهێنان لەبارەی نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکان واژۆ بکات، تەنها لەڕێی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەبێت.
– پشکی هەرێم لەبودجە 12.7%دەبێت نەک 14.14%
– دوای دیاریکردنی خەرجییە سیادییەکان، پشکی هەرێم خەرجی بەرکاربردن دیاریدەکرێت
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
13 چرکە لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
13 چرکە لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
13 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









