وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا

0
0

SNN-

دوای ڕەزامەندیی کۆتایی وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕیارە لە سبەی ڕۆژی یەکشەممە پرۆسەی ناردنی پشکی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.

هاوکات ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی کاروانەکانی نەوت، پرۆسەی دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها حکومەتی عێراق بەڵێنی ناردنی بڕی زیاتری نەوتی سپیی داوە لە داهاتوودا، بەڵام تا ئێستا بڕ و کاتی ناردنی ئەو پشکە زیادەیە بە تەواوی دیاری نەکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this