
SNN-
گەشتی فڕۆکەوانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی تێکچوونی سیستەمی چاودێریی ئاسمانییەوە بۆ ماوەی نزیکەی 4 کاتژمێر ڕاگیرا، بەڵام لێکەوتەکانی ئەم راگرتنە گەشتەکانی سەر زەریای ئەتڵەسیشی گرتووەتەوەو پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆش دواکەوتن و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بەردەوام بێت.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا هەڵگرتنی بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تێکچوونی سیستەمی پەیوەندییەکان لە ناوەندەکانی چاودێری ئاسمانی هەرێمی بووە هۆی پەکخستنی جوڵەی فڕۆکەوانی و هەڵوەشاندنەوە و دواکەوتنی هەزاران گەشت.
سەرەڕای دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوە کە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی کاتی دەوێت، چونکە فڕۆکەو تیمە فڕۆکەوانییەکان لە شوێنی جێگیربوونی ئاسایی خۆیان نەماون، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشتەکانی دواتر دروست دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر شون دافی، وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاسمانی ئەمریکا لە کاتژمێر 8 و 15 خولەکی ئێوارە بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا کراوەتەوە، بەڵام هۆشداری دا کە دەستپێکردنەوەی گەشتە دەرچووەکان قۆناغ بە قۆناغ دەبێت و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی پێویستیان بە کات دەبێت بۆ ئاساییبوونەوەی کارەکانیان.
شونی دافی لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، پڕۆسەکە هێواش دەبێت.
ماڵپەڕی “فلایت رادار 24” ئاماژەی بەوە کردووە زیاتر لە 6600 گەشت هەڵوەشاونەتەوە و 8600 گەشتی دیکەش دواکەوتوون، هەروەها پێشوەختە 1500 گەشتی دیکە بۆ رۆژی یەکشەممە هەڵوەشێنراونەتەوە، هەروەها شیکەرەوانی کەرتی فڕۆکەوانی دەڵێن ڕاگرتنی گەشتەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ ماوەی چوار کاتژمێر، ڕەنگە بۆ چەندین ڕۆژ خشتەی گەشتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی تێکبدات.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10 چرکە لهمهوپێشعێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10 چرکە لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
10 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









