
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بلاوکردەوە و رایگەیاند، “لە 242ـەمین ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانیدا، لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی سەربەرز و دڵسۆزی شاری شاران دەکەین.”
سەرۆک بافڵ رایگەیاندووە، سلێمانی تەنها جوگرافیایەک نییە، بەڵکو رۆحێکی زیندوو، بیرێکی ئازاد و قەڵایەکی لەبننەهاتووی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و نادادییە. ئەمڕۆ بە وەفا و پێزانینێکی زۆرەوە سەری رێز لەبەردەم یاد و مێژووی هەموو ئەو شۆڕشگێڕ، شاعیر، ئەدیب، هونەرمەند و کەسایەتییە مەزنانەدا دادەنەوێنین کە ناسنامەی پایتەختی رۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانییان بە سلێمانی بەخشی.
هەروەها شانازی بە خۆڕاگریی خەڵکە مەردەکەیەوە دەکەین کە لە هیچ قۆناغێکدا سازشیان لەسەر ئیرادە و شکۆی شارەکەیان نەکردووە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا ئاماژە بەوەکراوە، مێژوو سەلماندوویەتی کە سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت و هەرگیز دەستبەرداری مافە رەواکانی نابێت. شایستەترین وەفاداری بۆ قوربانیدانی ئەم شارە و خەڵکەکەی، وتنەوەی قسە و دروشم نییە لە دوورەوە، بەڵکو کارکردنی کرداری، بووژانەوەی ئابووری و گەیاندنی زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە بە هەموو گەڕەک و کۆڵانێکی.
لە کۆتاییشدا سەرۆک بافڵ دەڵێت، بەڵێنمان بۆ سلێمانی و خەڵکە سەربەرزەکەی ئەوەیە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی ئارامی، ئازادی و مافەکانیان دەبین، رێگە نادەین هیچ نادادییەک بەرامبەر ئەم شارە بکرێت و پێکەوە لەگەڵ گەنجە داهێنەر و خەڵکە دڵسۆزەکەیدا، کاروانی گەشەپێدانی سلێمانی بەرەو لوتکە دەبەین.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7 چرکە لهمهوپێشعێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7 چرکە لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









