وەزارەتی نەوتی عێراق: چاوەڕێی هەرێمی کوردستانین ڕێکارەکانی وەرگرتنی نەوت تەواو بکات

0
7

SNN-

سەلیم رووکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، ڕەزامەندییە تایبەتەکانیان بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هاووڵاتییانمان لە هەرێمی کوردستان تەواو کردووە و ڕێکارەکانی گەیشتوونەتە قۆناخی دەرکردنی فەرمانی دابینکردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان بە فەرمی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە”لە رۆژی 8ـی ئەم مانگەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانمان لە ئامادەیی رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتە ئاگادار کردووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە ئێستا “پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی خۆیان تەواوبکەن، بۆ ئەوەی ئەو بڕە نەوتەی بۆیان تەرخانکراوە وەریبگرن و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this