وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی دارایی ژمارە (5)ی ساڵی 2026ـی دەرکرد، کە تێیدا مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ وەزیر، سەرۆکی دەستەی نەبەسترا و بە وەزارەت فەرمانبەران ڕێک دەخاتەوە.
بەپێی ڕێنماییەکە کە لە بەرواری (2026/9/6) دەرچووە، مۆڵەتی بێ مووچە بەم شێوەیەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێت:
مۆڵەتی وەزیر و سەرۆکی دەسەڵاتەکان
وەزیر و سەرۆکی دەسەڵاتی نەبەستراو بە وەزارەت مافی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە بۆ فەرمانبەران لە کاتی پێویستدا، بە مەرجێک ماوەی مۆڵەتەکە لە (2) دوو ساڵ تێپەڕ نەکات.
ژماردنی مۆڵەت
ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی ئاماژەپێکراو لە بڕگەی (یەکەم)ـەوە بۆ هیچ مەبەستێکی خزمەت و خانەنشینی هەژمار ناکرێت.
فەرمانبەرانی پێشتر
ئەو فەرمانبەرانەی پێش بەکاربوونی ئەم ڕێنماییە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەگرتووە یان وەریانگرتووە، ئەوا لە بەر ڕۆشنایی ڕێنماییە ئاماژەپێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت تا تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەکەیان و ئیتر جارێکی تر نوێ ناکرێتەوە.
ماوەی بەسەرچوون
ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەگرتووە یان وەریانگرتووە بەپێی ڕێنماییە ئاماژەپێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوەی ئەم ڕێنماییە، شایستە نابن بە وەگرتنی مۆڵەتی پێکراوی بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوە، ئەگەر هاتووە کۆی مۆڵەتەکانیان ماوەی (2) دوو ساڵی پرکردبووەوە.
مۆڵەتی نوێ
هەر فەرمانبەرێک پێش بەکاربوونی ڕێنماییە ئاماژەپێکراوەکانی بڕگەی (سێیەم)ی سەرەوە، مۆڵەتی بی مووچەی وەرگرتبێت، نەوا مۆڵەتەکەی لە چوارچێوەی ماوەی هاتوی بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوە هەژمار دەکرێت.
جێبەجێکردن
ئەم ڕێنماییەیە لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
49 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
49 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









