
مووچە
SNN-
سیستمی پەیڕۆڵ لە هەرێمی کوردستان بۆ تۆمارکردن و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول کارا کرا و هەزار و 189 یەکەی ژمێریاریش دەستیان بە ئامادەکردنی لیستەکان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتێکدا مووچەخۆرانی هەرێم هێشتا چاوەڕوانی گەیشتنی پارەی مانگی ئابن لە بەغداوە، فەرمانگە داراییەکان بۆ کەمکردنەوەی ماوەی دواکەوتنی مووچە، ڕێکارەکانیان دەست پێ کردووە. بەرپرسانی سیستمی بایۆمەتری ڕێکارە هونەرییەکانیان لەم خاڵانەدا دیاریکردووە:
کاراکردنی سیستم
سیستمی پەیڕۆڵ لە ڕۆژی یەکشەممەوە کارا کراوە و سەرجەم یەکەی ژمێریارییەکان کە ژمارەیان هەزار و 189 یەکەیە ئاگادار کراونەتەوە بۆ پێشکەشکردنی داتاکان.
ماوەی کارکردن
تەواوکردنی ئامادەکردنی لیستەکان لە ماوەی (3) ڕۆژ بۆ هەفتەیەک دەخایەنێت، بە مەرجێک یەکە ژمێریارییەکان لەکاتی خۆیدا داتاکان بنێرن. بەڕێوەبەری بایۆمەتریی دهۆکیش دەڵێت لیستەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا تەواو دەکرێت.
هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە لیستی مووچەی مانگی ئەیلولدا بەراورد بە مانگی پێشوو نییە، و جیاوازیی لیستی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەسوکاری شەهیدان لە دەرەوەی سیستمی ئاسایی ئامادە دەکرێت.
وردبینیکردن
لیستەکان بۆ گەنجینەی پارێزگاکان ڕەوانە دەکرێن بە مەبەستی وردبینیکردن پێش ناردنیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
سەبارەت بە مووچەی مانگی ئابیش، پرۆسەی خەرجکردنەکەی لە بەغدا پەیوەستە بە تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی ناوخۆی عێراقەوە، و وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە بۆ هەرێم دەنێرێت کە دوای گەیشتنی، خشتەی دابەشکردن ڕادەگەیەنرێت و شاندی تەکنیکیی هەرێمیش لە بەغدا بەردەوام دەبن لە وردبینیکردنی لیستی مانگی ئەیلول.
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









