وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری، دوو پێشنیاز ئاراستەی بەغدا دەکات

SNN-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووتەمەنی و دابینکردنی بەنزین بە نرخی 450 دینار، نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی کردووە و تێیدا دوو پێشنیازی چارەسەری خستووەتە ڕوو. لە بەرامبەر دابینکردنی پێداویستییەکاندا، هەرێم ئامادەییی دەربڕیوە ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی ئێستا بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی تەرخان کراوە، ڕادەستی بەغدا بکات.
بەپێی ئەو نوسراوەی کە لە بەرواری (2.9.2026) دەرچووە، هەرێم دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراق لە بژاردەی یەکەمدا داوا دەکات حکومەتی عێراق ڕۆژانە 140 هەزار بەرمیل نەوتی خاو (کە دەكاتە سەدا 14ی نەوتی خاوی تەرخانکراو بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی عێراق)، جا لە کێڵگەکانی هەرێم یان ناوچەکانی تری عێراقەوە بێت، تەرخان بکات بۆ ئەوەی لە پاڵاوگە ناوخۆییەکانی هەرێمدا بپاڵێورێت و تەواوی پێداویستییەکانی سووتەمەنیی پێ دابین بکرێت.
لە بژاردەی دووەمیشدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێشنیاز دەکات کە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاستەوخۆ سەدا 14ی بەرهەمە نەوتییەکان (بەنزین و گازوایل و سووتەمەنییەکانی دیکە) بۆ هەرێم بنێرێت، بە مەرجێک ئەو بڕەی دەینێرێت یەکسان بێت بە پاڵاوتنی ئەو 140 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر بەغدا یەکێک لەم دوو بژاردەیە پەسەند بکات و سووتەمەنیی پێویست بۆ دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری دابین بکات، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لارییەکی نابێت لەوەی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکاری دەهات، ڕادەستی بەغدا بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









