هێرشەكەی دوورگەی قشم لە باشووری ئێران سنووردار بووەو سیستمی بەرگری ئاسمانی كردووەتە ئامانج

0
42

SNN

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشی نوێ و دیاریكراویان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە، كە سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.

هێرشەكە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویدا، میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویان کردەوە، دوو تەقینەوە لە ناوچەی سوزە لە دوورگەی قشم لە باشوری ئێران بیستراوە، کە بەسەر گەرووی هورمزدا دەڕوانێت رێڕەوێکی ئاوی گرنگە بۆ هەناردەكردنی نەوت.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، هێرشەکەی بە سنوردار وەسف کردو وتی: ئەوان دامەزراوەیەکی بچووکی بەرگری ئاسمانییان دروستکرد بوو، بەڵام ئێمە لە ماوەی 15 خولەک یان رەنگە 5 خولەکدا بە تەواوی لەناومان برد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this