ترەمپ: ئامادەین بۆ هێرشی سەربازیی

0
25

SNN-

وڵاتانی كەنداو پێیان باشە گەمارۆی سەر ئێران بەردەوام بێت و ئەمریكاش ئامادەیی خۆی بۆ هێرشی سەربازیی دەربڕی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتانی قەتەر، سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، كوەیت و چەند وڵاتێكی تر پێیان باشە گەمارۆی وشكانی و دەریایی سەر ئێران بەردەوام بێت. ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای كۆبوونەوەیەكی 45 خولەكی هات لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، كە تیایدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئێران و هەوڵەكانی نێوەندگیریی كرا.

دۆناڵد ترەمپ جەختیشیكردەوە، سەرجەم لایەنەكان هاوڕان كە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆم، هۆشداریشیدا، ئەمریكا لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودایە بۆ هەر ئەگەرێكی سەربازی، بەڵام لە هەمان كاتدا ئاماژەی بە بوونی ئاڕاستەیەكی ئەرێنی كرد بۆ كۆتاییهاتنی ململانێكان و پاراستنی ناوچەكە.

ئەم پەرەسەندنانە هاوكاتن لەگەڵ هەوڵەكانی قەتەر بۆ گەیشتن بە رێككەوت لەنێوان واشنتۆن و تاران و راگرتنی جەنگ و هەڵگرتنی گەمارۆكان، لە كاتێكدا هێزە دەریاییەكانی ئەمریكا هێزێكی نوێی بە ناوی دەروازەی ئاسنین بۆ توندتركردنەوەی گەمارۆكان پێكهێناوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this