
حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN-
هەولێر و بەغدا لەسەر پێنج دۆسیەی سەرەکی ڕێککەوتن، بەهۆی ئەم لێکتێگەیشتنانەشەوە، پەسەندکردنی ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.
عەبدولزەهرە هینداوی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بە ڕۆژنامەی “سەباح”ـی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنەکان بریتین لە؛ بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان، ڕێکخستنی داهاتەکان، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 و پەلەکردن لە یاسای نەوت و غاز. هاوکات هەردوولا هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان سەرکۆنە کرد.
هەروەها، باس لە پلانی عێراق کراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ساڵی 2030 و 10 ملیۆن بەرمیل بۆ ساڵی 2032، کە ملیۆنێک بەرمیلیان بەرهەمی هەرێم دەبێت. مانگی ڕابردووش هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 3.4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
هاوکات سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کراوە، دوای 23 ساڵ، لە “بودجەی خەرجیی تەقلیدییەوە” گۆڕدراوە بۆ سیستەمی “بەرنامە و کارایی”، ئەمەش بە ئامانجی باشترکردنی خەرجییە حکومییەکان و گەشەپێدانی ئابووری.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
50 چرکە لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
50 چرکە لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
50 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









