مارکۆ ڕۆبیۆ: بەشێكی هێرشەكانی سەر سعودیە لە عێراقەوە ئەنجامدراون

SNN-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشکرای کرد، ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر سعودیە، لەلایەن گروپە چەكدارەكانی عێراقەوە ئەنجامدراون.
ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، سعودیە جگە لە هێرشەكانی حوسییەكان، ڕووبەڕوی هێرشی فڕۆكەی بێفرۆكەوانیش بووەتەوە كە لە خاكی عێراقەوە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراون.
هۆشداریشیدا لە مەترسیی فراوانبوونی گرژییەكان و ئاماژەی بەوەكرد، نیگەرانییەكانی ئەمریكا تەنها لە چوارچێوەی ئێراندا نییە، بەڵكو واشنتۆن ترسی هەیە لە پێشهاتەكانی ڕووبەڕوبوونەوەی نێوان حوسییەكان و وڵاتانی عەرەبیش، كە دوور نییە لە هەر ساتێكدا زیاتر پەرەبسەنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ئێرانیشەوە جەختیكردەوە، هێرشە سەربازییەكان زیانی گەورەیان بە تواناكانی ئێران گەیاندووە و چیتر ئەو وڵاتە خاوەنی هێزێكی ئاسمانیی و دەریایی بەهێز نییە.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
45 چرکە لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
45 چرکە لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
45 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









