لیستی مووچەی مانگی11 پەسند كرا

0
762

SNN

سیستمی پەیرۆڵ لیستی مووچەی مانگی 11ی پەسند كرد، ئێستە مووچەخۆران دەتوانن لە رێگەی بەرنامەی KRDPass سەیری بكەن و بزانن بۆ ئەم مانگە مووچەكەیان چەندە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی تشرینی دووەم، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بۆ فەرمانبەران خرایە سەر حیسابەكەیان لە سیستمی krdpass، ئێستە فەرمانبەران دەتوانن بڕی مووچەی مانگی تشرینی دووەمیان بزانن كە لێبڕینەكان و زیادكردنەكان چەندە.

لە هەرێمی كوردستاندا هەزار و 189 یەكەی ژمێریارییە، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە سیستمی پەیرۆڵ پەسند كراون و لیستەكەیان داخل كردووە.

لە ڕێگەی KRDPass ـەوە دەتوانن وردەكاریی مووچەكانتان وەك مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەكان و لێبڕینەكان بزانن. هەروەها ئەو مانگانەی كە حكوومەتی فیدراڵی پارەی ناردبێت، لەوێ ئاماژەی پێ كراوە.

لە ئەپڵیكەیشنەكەدا مانگانە ئاگادار دەكرێتەوە، ئەو مانگە لێبڕینی مووچەكەی چەندە و چەندی بۆ خانەنشینیی لێ بڕاوە.

ئەو ئەپڵیكەیشنە یەكێكە لە خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this