ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوت دەستیان پێکرد؛ سەرەتا لە شوێنە شاخاوییەکانەوە دابەشدەکرێت

نەوتی سپی
SNN
لە کاتێکدا بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە 320 هەزار دینار، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ هێنانی نەوتەکەی بەغدا و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا خێرا کردووە.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN ڕایگەیاند: “ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کۆمپانیایەک رابسپێردرێت بۆ وەرگرتنی نەوتەکەی بەغدا، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا رەنگە نەوتەکە بگاتە سلێمانی و دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.”
لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنەکەوە، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕوونی کردەوە: پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییە سەختەکانەوە دەستپێدەکات.
وتیشی: دوای ناوچە شاخاوییەکان، دابەشکردنەکە دەگاتە ناو شارەکان و لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی، دابەشکردنەکە بە دیارییكراوی لە مەڵبەندی 8-ەوە دەستپێدەکات، چونکە ساڵی ڕابردوو پرۆسەی دابەشکردن لەو مەڵبەندەدا وەستابوو.
سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما تاوەکو ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری پارتی نەیتوانیوە نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشبکات و نرخی یەک بەرمیل نەوتیش گەیشتووەتە 320 هەزار دینار.
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
39 چرکە لهمهوپێشنوێرین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 11
تشرینی دووهم 13, 2026هەولێر و بەغدا لەسەر پێنج دۆسیەی گرنگ ڕێککەوتن
تشرینی دووهم 10, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
39 چرکە لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
39 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









