نوێرین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 11

0
10

SNN-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پارەی پێویست بۆ مووچەی گرێبەستەکان کۆکراوەتەوە و ڕێکارەکان تەواو کراون.
بە ئەگەری زۆەروە ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکەین و لە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ مووچەی هەموویان دابەش دەکەین.

لەبارەی مووچەی مانگی 11ـەوە سەرچاوەکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تەمویل زاتی دەکرێت، ئەو فەرمانبەرانی مووچەیان لەسەر وەزارەت و فەرمانگە و کۆمپانیاکانیانە، پرۆسەکە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و یەکەم جاریش فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی مووچە وەردەگرن و هەر یەکشەممە دەست بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی داوای لیستی مووچە و ڕاپۆرتی میزان مراجەعە لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات، هەفتەی داهاتوو ڕێکارەکان تەواو دەکرێن و یەکشەممەی دواتر کە دەکاتە 22ی مانگ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش لیستی مووچە و میزان مراجەعە، ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی ئامادە کردووە، تەنها وردبینی ماوە و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت، بڕیارە هەر هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا بنێردرێن.

خەرجکردنی مووچەشە دەکەوێتە دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچە لە عێراق. دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق نزیکەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت، سەرەتای مانگی داهاتووش مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەنێردرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this