دوای زیادبوونی هەڕەشەکانی ئێران؛ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی سەربازی گواسترایەوە

0
37

SNN

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، دوای ئەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ژیانی گەیشتنە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، ناچار بوو بەخۆی و خێزانەکەیەوە ڕوو لە بنکەیەکی سەربازیی پارێزراو بکەن.

بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی ئەمریکا بە تۆڕی “فۆکس نیوز”ی ڕاگەیاندووە: “هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر گیانی وەزیری گەنجینە لە ئاستی هەڕەشەی ئاسایی تێپەڕیوە، هەر بۆیە بێسێنت و خێزانەکەی بڕیاریان داوە بەرەو شوێنێکی ئاسایش‌پارێزراو لە ناو بنکەیەکی سەربازیدا بگوازرێنەوە.”

لە بەرامبەردا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا پرۆسەی گواستنەوەکەی پشتڕاستکردەوە و جەختیکردەوە: وەزیری گەنجینە لە بەرامبەر هیچ هەڕەشەیەکی رژێمی ئێراندا مل کەچ ناکات.

وتیشی: بێسێنت بەردەوام دەبێت لە سەرکردایەتیکردنی هەوڵەکان بۆ گۆشەگیرکردنی دارایی ئێران لە ڕێگەی سەپاندنی سزای قورس و توندکردنەوەی کۆتوبەندە بازرگانییەکان.

تۆڕی فۆکس نیوز ئاماژەی بەوەش کردووە، سکۆت بێسێنت تەنها بەرپرس نییە لە ئیدارەی ئەمریکادا کە لەبەر هۆکاری ئاسایش و گەیشتنی هەڕەشەکان گوازراوەتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەت و پارێزراو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this