وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 1500 مێگاوات و 6- 7 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان

SNN-
بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆ 1000 تا 1200 مێگاوات دابەزی، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: ئێستا بەرهەمهێنانمان بۆ 1500 مێگاوات بەرزکردووەتەوە’.
ئومید ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە SNN-ی رایگەیاند: لە سەرەتای ڕووداوەکەوە و لە دوای پچڕانی غاز، بەرهەمهێنان بۆ 1000 تا 1200 مێگاوات دابەزیبوو، بەڵام ئێستا توانراوە بەرهەمهێنان بەرزبکرێتەوە بۆ 1500 مێگاوات. دەشڵێت: لە ڕۆژانی سەرەتای ڕووداوەکەدا بەهۆی کێشەکانەوە تەنها 3 بۆ 4 کاتژمێر کارەبا هەناردە دەکرا, بەڵام ئێستا دۆخەکە باشتر بووە و لە هەندێک شوێن کاتژمێرەکانی پێدان بۆ 6 بۆ 7 کاتژمێر بەپێی توانا بەرز کراوەتەوە.
وتیشی: لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بە بەکارهێنانی بڕێکی زیاتر لە غازوایل و سووتەمەنی پێویست، هەوڵ درا کە کەمترینی کاریگەری لەسەر سیستمی کارەبا هەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمە تەکنیکییەکان توانیویانە دۆخەکە کونترۆڵ بکەن، و لە هەوڵ بەردەوامداین بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا قەرەبووی ئەو کورتهێنانە بكرێتەوە و دۆخی هەناردەی غاز و بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێشکچە قوتابییەک لە ئاهەنگی دەرچوونی گیانی لەدەستدا
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
34 چرکە لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
34 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









