قالیباف هۆشداریی توند دەداتە ترەمپ؛ هێرش بکەیتە سەر ئێران لێپرسینەوەت لێ دەکرێت

SNN-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە سەرۆکی ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بڕیاری هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی بدات دووبارە شکست دەهێنێت، جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت واشنتن مافەکانی گەلی ئێران بدات.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی “جەزیرە” باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن کرد و وتی: “ئێستا ئەمریکییەکان لەسەر دووڕیانی جەنگ و ڕێککەوتن وەستاون، ئێمەش وەک ئێران بۆ هەردوو سیناریۆکە بە تەواوی ئامادەین”.
قالیباف هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد و ئاماژەی بەوەدا: “ئەگەر ترەمپ جارێکی دیکە بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران بدات، ئەوا دووبارە شکست دەهێنێت و ئەمجارەیان کۆنگرێسی ئەمریکا لێپرسینەوەی لێ دەکات و لەکارەکەی دووری دەخاتەوە”.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر مافەکانی وڵاتەکەی کردەوە و ڕایگەیاند: “پێویستە ئەمریکا مافەکانی گەلی ئێران بدات”.
وەزارەتی نەوتی عێراق: چاوەڕێی هەرێمی کوردستانین ڕێکارەکانی وەرگرتنی نەوت تەواو بکات
تشرینی دووهم 13, 2026مارکۆ ڕۆبیۆ: بەشێكی هێرشەكانی سەر سعودیە لە عێراقەوە ئەنجامدراون
تشرینی دووهم 10, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
31 چرکە لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
31 چرکە لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









