چیتر ‌هێرش ناکەینە سەر ئێران

0
81

SNN

دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی میدیایی له‌ دوای دۆڕانی حزبه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردن گوتی، بۆچوونه‌كانمان جیاواز نییه‌ له‌گه‌ڵ دی ڤانس، كه‌ دووپاتی له‌وه‌ كردبووه‌وه‌، جه‌نگی ئێران و به‌رزی نرخی سووته‌مه‌نی هۆكاری گرنگبوون له‌و شكسته‌ی كه‌ كۆمارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردن تووشی هاتن، به‌ڵام به‌رگریشی له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران كرد و گوتی، ئه‌مه‌ له‌ دوور مه‌ودا گرنگییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، چیتر پێویست ناكات هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر ئێران.

له‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌ به‌رنامه‌ی 60 خوله‌ك له‌ تۆڕی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی تره‌مپ گوتی، هه‌ڵسه‌نگاندم بۆ هۆكاری شكستی كۆمارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ جه‌ی دی ڤانس جیاواز نییه‌، جه‌نگ له‌ دژی ئێران یه‌كێك بوو له‌ هۆكاره‌كانی شكسته‌كه‌، به‌ڵام پێویست بوو ڕێگری له‌وه‌ بكه‌ین ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و كاریگه‌ری ئه‌و هه‌نگاوه‌یش له‌ داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت.

هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی به‌ زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران له‌وانه‌یه‌ زۆر توندتر بێ له‌وه‌ پێویسته‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت تاوانباران و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ زۆر بنێرینه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ خه‌ڵكانێك بۆ زێدی خۆیان نێردراونه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌ندان ساڵه‌ له‌ كه‌رته‌كانی هۆتێل و پاككردنه‌وه‌ و باخچه‌وانی كار ده‌كه‌ن.

له‌ به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی تره‌مپ ئاماده‌یی پێشان دا له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان به‌ ڕێككه‌وتن بگات و ده‌رفه‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ بدات كه‌ چه‌ندان ساڵه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكان و دۆخی یاساییان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌، ئه‌وان ده‌توانن بمێننه‌وه‌.

له‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان به‌ جه‌نگی ئێران سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، هیچ هۆكارێك نییه‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی ئێران ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه‌، توانا ناوكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتووه‌ته‌ ژێر هه‌زاران تۆن به‌رد و شاخ و گه‌رووی هورمز به‌ ڕووی كه‌شتیوانی كراوه‌یه‌، ئه‌و وڵاتانه‌یشی كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی جه‌نگ پاراستوونی، پێویسته‌ تێچووی جه‌نگه‌كه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر شانی خۆیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this