گادی ئایزنکۆت بەرەسمی راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل

0
44

SNN

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، ماوەی 28 رۆژی دیاریکرد بۆ گادی ئایزنکۆت تا حکومەت پێکبهێنێت، سەرەڕای ئەوەی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن خاوەنی زۆرینەیەکی روون و مسۆگەر نییە لە پەرلەماندا.

ئایزنکۆت لە مەراسیمی راسپاردنیدا لە بارەگای سەرۆکایەتی رایگەیاند: ئێمە لە رەوشێکی نائاساییداین و دەوڵەتی ئیسرائیل لە ‘خاڵی بێگەڕانەوە’ نزیک دەبێتەوە؛ لەبەرئەوە دەبێت حکومەتێکی فریاگوزاریی نیشتمانی پێکبهێنین، ئەمەش پێویستی بە هەنگاوی سیاسیی داهێنەرانە و نائاسایی هەیە.

هاوکات، ئایزنکۆت داوای لە پارتی لیکودی نەتانیاهوو و هەروەها پارتی راستڕەوی توندڕەوی بتسالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی کرد کە بەشدار بن، بەڵام تەنها بەو مەرجەی خۆی سەرۆک وەزیران بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this