کۆمپانیای دانە غاز، کارەکانیامن لە کێڵگەی کۆرمۆر هەڵپەسارد

0
259

SNN

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگه‌یاند، هێرشەکەی شه‌وی رابردوو لە رێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە و کارەکانمان هەڵپەسارد و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، “کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان شەوی رابردو رووبه‌ڕووی هێرشی درۆنی بوەته‌وه‌، کە بوه‌تە هۆی دروستبونی ئاگرێک، ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و هیچ بریندارێک نییه‌، بەرهەمهێنان تا ئەوکاتەی زیانەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، هەڵپەسێردراوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، کۆمپانیاکە لە هه‌ماهه‌نگی نزیکدایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، کە پشتگیرییەکی بەهێزیان نیشان داوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this