واشنتۆن 20 ملیۆن دۆلار دەدات بە زانیاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران

0
262

SNN

پرۆگرامی پاداشت له‌ پێناوی دادپه‌روه‌ری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه‌، پاداشتێك كه‌ به‌هاكه‌ی ده‌گاته‌ 20 ملیۆن دۆلار و مافی هاووڵاتیبوون ده‌به‌خشنه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانیاری ورد له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران به‌ ئه‌مه‌ریكا ببه‌خشێت.

له‌باره‌ی جۆری زانیارییه‌كان، ئاماژه دراوه‌، دامه‌زراوه‌كان و كه‌لوپه‌ل و كه‌سه‌كانی پێوه‌ست به‌و به‌رنامه‌یه‌ و كارمه‌ندان و زانایان و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی پێوه‌ست به‌ گواستنه‌وه‌ی ماده‌ ئه‌تۆمییه‌كان پێویست و داواكراون.

پێشتر دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێران یۆرانیۆمی تا ئاستی 60% پیتاندووه‌ و بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیش پێویسته‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ تا ئاستی 90% به‌رز بكرێته‌وه‌.
ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئێران پابه‌ندی هیچ ڕێوشوێن و كۆتوبه‌ندێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی نه‌بووه‌، ئه‌مه‌یش ده‌ستكراوه‌ی كردووه‌ له‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this