چەقی شەپۆلی بارانەکە ئەمڕۆیە و هۆشداری لە لافاوی گەورە دەدرێت

دیمهنێك له لافاو له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ شەمە، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ژێر کاریگەریی چەقی شەپۆلەکەدا دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان هەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ بەردەوامی ئەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە بۆ شەویش لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و سۆران و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کاریگەرییەکانی زۆر بەهێز ئەبێت هەر لە باران و بروسکەی توند و بارینی تەرزەی بەهێز لەو ناوچانەدا دەبێت، لەگەڵ ئەگەر و مەترسیی دروستبوونی لافاوی گەورە.
جەختیشی كردووەتەوە كە مەترسیی لافاوەكە بە تایبەت لە سنووری (هەڵەبجە، گەرمیان و سلێمانی)یە کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین باران ببارێت.
لەبارەی كاتی لاوازبوونی شەپۆلەكەش نووسیویەتی: ”بەگشتی لە کاتەکانی بەیانی سبەی یەکشەمەوە کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر زۆرینەی ناوچەکانمان لاواز ئەبێت و بە شێوەی بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ بەردەوامی ئەبێت، لەگەڵ ئەوەش سبەی لە کاتەکانی ئێوارەوە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە تورکیاوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و کەشی سارد و زستانەیی دەست پێدەكات و ئەگەری بارینی بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان ئەبێت لە بەرزیی 1600 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە. هەروەها لە سەنتەری حاجی ئۆمەرانیش یەکەم بەفری ئەمساڵ ئەبارێت. بەگشتی کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەرەبەیانی دووشەمە کۆتایی پێدێت و کەش لە تەواوی ناوچەکان سەقامگیر ئەبێتەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی بارستە هەوا ساردەکەوە پلەکانی گەرما نزمتر ئەبنەوە و لە شەواندا لە ناوچە شاخاوییەکان نزمترین پلەی گەرمی بۆ سفر دادەبەزێت.“
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026کچە قوتابییەک لە ئاهەنگی دەرچوونی گیانی لەدەستدا
تشرینی دووهم 13, 2026
هەواڵی زیاتر
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق حەوت مەرجەکەی بۆ بودجە و مووچەی هەرێم ڕاگەیاند
تشرینی دووهم 13, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وادەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕاگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









