بەهۆى تەقینى بۆریەکى ئاوەوە بەشێک لە گەڕەکەکانى سلێمانى بێ ئاو دەبن

SNN-هەوراز ئەحمەد
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ بۆرى سەرەکى ئاوى سەرچنار لە سەرچاوە سەرەکیەکەیەوە شکاوە کە ئاوى زۆربەى گەڕەکەکانى سلێمانى لێوە دابەش دەکرێت و بەو هۆیەوە چەند گەڕەکێکى سلێمانى بۆ ماوەى زیاتر لە 10 ڕۆژ تووشى کێشەى کەم ئاوى دەبن.
سەربەست قادر، بەڕێوبەرى گشتى ئاوى سلێمانى لە لێدوانێکیدا بە SNNی راگەیاند: “هۆکارى سەرەکى تەقینى ئەو بۆریە ئاوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم بۆریانە ماوەیەکى زۆرە چاک نەکراوە و بودجەى تایبەتى بۆ تەرخان نەکراوە بۆیە ئەو روداوەى لێکەوتوەتەوە کە خۆشبەختانە جگە لە زیانى مادى زیانى گیانى بەدواوە نەبووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی نابێت، لەگەڵ گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین دەست بەئاوەوە بگرن.
هاوکات ڕوونى کردەوە”ئەگەر هەموو ڕۆژێک کار لەسەر چاککردنەوەى بۆریەکە بکەین ئەوا هێشتا بۆ ماوەى 10 ڕۆژى دیکە ناتوانین ئاو بۆ 50%دانیشتوانى سلێمانى دابین بکەین چونکە ئەو بۆریە بۆریەکى سەرەکیە و زیانى زۆرى بەرکەوتووە”.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
32 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
32 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



