
تانكه‌رى ئاو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند: هه‌ڵمه‌تى بڕینى ئاوى زێده‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌ین، وتیشى: “هه‌ر كه‌سێك له هه‌ولێر تاوه‌كو 1ى ئه‌یلول، پێوه‌رى ئاو نه‌به‌ستێت مانگانه بڕى 100 هه‌زار دینارى لێ وه‌رده‌گرێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له پاش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو و كاره‌باى پارێزگاكه رایگه‌یاند: “پاش تاوتوێكردنى بابه‌ته‌كه بڕیارمانداوه هه‌ڵمه‌تى بڕینى ئاوى زێده‌ڕۆ ده‌ستپێبكه‌ین، چونكه ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگام لێبێت به‌شێكى زۆرى كێشه‌ى ئاو له هه‌ولێر په‌یوه‌ندیی به راكێشانى ئاوى زێدهڕۆوه هه‌یه، له سبهیشهوه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ى به‌ستنى پێوه‌ره‌ى ئاوى ماڵا پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تاوه‌كو 1ى ئه‌یلول، مۆڵه‌ت دراوه‌ته هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاو ببه‌ستن، ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه‌دا پێوه‌ره‌كه نه‌به‌ستن ئه‌وه مانگانه بڕى 100 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن، بۆیه داوا ته‌نانه‌ن له‌و شوێنانه‌ش ده‌كه‌ین كه خانووه‌كانیان به زیاده‌ڕۆ دروستكردووه پێوه‌رى ئاو ببه‌ستن تا ئه‌و واده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى لێپێچینه‌وه نه‌بنه‌وه”.
پارێزگارى هه‌ولێر ره‌خنه‌ى له هاووڵاتییانى پارێزگاكه گرتن له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئاو به‌فیڕۆده‌ده‌ن و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌گه‌ر هه‌زاران پرۆژه‌ى تریشمان هه‌بوو نه‌مانتوانى پارێزگارى له ئاو بكه‌ین و هۆشیاریمان نه‌بوو ناتوانین كێشه‌ى ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ته‌واوى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سیش له به‌رده‌ستى ئێمه بێت به‌و بێپلانییهى ئێستا له هه‌ولێر هه‌یه ناتوانین كێشه‌ى ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
پێشتر (SNN) له به‌دواداچوونێكى تایبه‌تدا بۆ كێشه‌ى ئاو له هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، “دانیشتووانی ژماریەك گەڕەكی سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی بێ ئاویه‌وه ماوەی چەند رۆژێكە دەناڵێنن، بۆ پڕكردنی هەر تانكییهكیش دەبێت بڕی 10 هەزار دینار بدەنە خاوەن تانكەرهكان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


