
وێنەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كفرى له كاتێكدا هێزێكى سوپاى عێراق به مه‌به‌ستى دروستكردنى باره‌گاو جێگیربوونیان ده‌یانه‌وێت بێنه نزیك كفرى له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن و ته‌قه‌شیان لێده‌كه‌ن و سوپاى عێراقیش ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی SNN: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى تهمموز هێزێكى سوپاى عێراق نزیكبوونه‌وه له قه‌زاى كفرى و به‌كۆمه‌ڵێك ئالیاتهوه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنوورى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس و له مه‌فره‌قه كۆنه‌كه باره‌گا دروست بكه‌ن و جێگیرببن.
وتیشى، “هاتنى سوپاى عێراق به‌جۆرێك بووه هێزى پێشمه‌رگه‌یان تێپه‌ڕاندووه و كه‌وتوونه‌ته پشته‌وه‌ى هێزه‌كه، هه‌ربۆیه له لایه‌ن هێزه‌كانى لیواى 136ى هێزى پێشمه‌رگه‌وه گه‌ماڕۆ دران و به چه‌كى بیكهیسیش ته‌قه‌یان لێكراو سوپاى عێراقیش كه كه‌ره‌سته‌و شۆڤڵ و ئالیاتى دروستكردنى باره‌گایان پێ‌بوو به‌په‌له گه‌ڕانه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هێزه‌كانى سوپاى عێراق ئه‌یانه‌وێت به بیانووى هه‌بوونى داعش نزیكه‌ى 10 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ى جه‌باره‌وه بێنه پێشه‌وه بۆ قه‌زاى كفرى، ئه‌مه له كاتێكدا چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچه‌یه بوونیان نییه هیچ كردهوهیهكیشان تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتووه ئه‌و سنووره، به‌ڵام له سنوورى جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په‌و ناوچه‌كانى خانه‌قین و سنوره‌كانى دیكه‌ى حه‌مرین و دیاله چه‌كدارانى داعش به ئاشكرا‌و نهێنى جموجۆڵیان هه‌یه و كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجامده‌ده‌ن و سوپاى عێراقیش هیچ ڕۆڵێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه”.
له لێدوانێكیشدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن لیوا مه‌ردان ساڵح به‌رپرسى میحوه‌رى حه‌مرین – قه‌ره‌ته‌په رایگەیاند: سوپاى عێراق ئه‌مه دهیانجاره هه‌وڵده‌دات بێته پێشه‌وه بۆ نزیك قه‌زاى كفرى كه ئه‌مڕۆ دیسانه‌وه ئه‌یانه‌وێت به ههمهڕو چه‌ند ئالیاتێكهوه بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام رێگریمان كردووه و مه‌به‌ستى سوپاى عێراق كۆنترۆڵى ناوچه‌كه نییه له رووى چه‌كدارانى داعشه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان هاتنه پێشه‌وه‌یه به‌ره‌و سنوورى پێشووى ڕ‌ژێمى به‌عس له نزیك قه‌زاى كفرى.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


