دێرین مه‌حمود:كۆرۆنا یارییه به كۆمه‌ڵه‌كانی كچانی نیمچه ئیفلیج كردووه

دێرین مه‌حمود
حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport
دێرین مه‌حمود كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عێراق و شاری کەرکوک، له لێدوانێكیدا بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی باس له كاریگه‌رییه‌كانی رێكاره‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ر كچان ده‌كات و ده‌ڵێت ” بێگومان رێكاره‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردووەته سه‌ر چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به گشتی و له یارییه به كۆمه‌ڵه‌كانی كچان به تایبه‌تی ، كه تا راده‌یه‌كی زۆر نیمچه ئیفلیجی كردووه و بگره له ئێستادا نیه “.
هه‌روه‌ها وتی” به هۆی ئه‌وه‌ی فوتساڵ به تایبه‌تی بۆ كچان له هۆڵ ده‌كرێت و هۆڵه‌كان داخراون ، نهمتوانیوە وه‌كو پێویست راهێنان بكه‌م ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له سه‌ر لێهاتووی جه‌سته‌ییمان و توانا هونه‌رییه‌كانمان به هۆی دابڕانه‌وه ، به‌ڵام له سه‌ر ئاستی خۆم هه‌ر ده‌رفه‌تێكم بۆ ره‌خسابێت راهێنانم كردووه”.
دێرین ئه‌وه‌شی خسته روو كه ” هه‌ر پلانێك په‌یوه‌سته به ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ژیان ، هه‌ركاتێك دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌وە به پلانی تۆكمه و چڕ ده‌گه‌رێینه‌وه یاریگاكان “.
له كۆتاییدا و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه دێرین مه‌حمود وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا هیچ پاڵهوانێتییەك نیه ، بۆیه په‌یوه‌ندیمان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ههڵبژاردهکە نیە”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



