
مهرزى شوشمێ له پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN- عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە گوایە دوێنێ بەهۆی مانگرتنی بەشی تەندروستی مەرزەكەوە بۆماوەی دوو كاتژمێر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەبێ پشكنین هاتبێته ناو خاكی هەرێم.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “سەرجەم ئەو رێنماییانەی لە لایەن ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجەوە تایبەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ شۆفێر و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەرچووە لە مەرزی شۆشمێ سەرجەمییان جێبەجێدەكرێن بەهیچ جۆرێك رێگە نەدراوە بە هاتنەناوەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێك تا پشكنینی بۆ نەكرابێت”.
وتیشى: “ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی كە بڵاوكراونەتەوە كە گوایە دوێنێ بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لە مەرزی شۆشمێ كارمەندانی تەندروستی مانیانگرتووە، لەو ماوەیەشدا هیچ جۆرە پشكنینێك بۆ شۆفێر و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان نەكراوە، دوورە لە راستییەوە، چونكە مانگرتنی ئەو كارمەندانەی تەندروستی بۆ ماوەی 30 خولەك بووە كە داواكاربوون بڕێك پارەیان وەك مەرزانە بۆ خەرجبكرێت”.
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ئەوەشی خستەڕوو: “پاش پەیوەندیكردنمان بە پارێزگاری هەڵەبجەوە بۆ خستنەڕووی داواكاری ئەو كارمەندنەی تەندروستی، لەلایەن پارێزگارەوە بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكەیاندرا، دواتر كارمەندەكان دەستیان بە كارەكانی خۆیان كردەوە، بۆیە دڵنیایی دەدەمە هاووڵاتییان كە لەماوەی ئەو 30 خولەكەدا هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك نەهاتووەتە خاكی هەرێمی كوردستان كە پشكنینی بۆ نەكرابێت”.
وتەكانی بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە لە كاتێكدایە كه پێشتر وا بڵاوكرایهوه، “بەهۆی مانگرتنی كارمەندانی تەندروستی مەرزی شۆشمێ بەبێ پشكنین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


