
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيی هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 324 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون ده‌ستنیشانكراون، 11 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 97 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم ئاشكرایكردووه، “له‌ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 798 پشكنین ئه‌نجامدراوه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه: 324 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون به‌مشێوه‌یه: 137 هەولێر، 135 سلێمانی، 37 گەرمیان، 15 دهۆك”.
له‌باره‌ى ئه‌و تووشبووانه‌ى كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ” 96 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 84 هەولێر، نۆ دهۆك، چوار هەڵەبجە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 11 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مشێوه‌یه: شه‌ش هەولێر، پێنج سلێمانی”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 7 هه‌زار و 639 كه‌س له هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هه‌زار و 789 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 4 هه‌زار و 587 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 263 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


