
لۆگۆى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان | فۆتۆ: SNN
SNN – عیماد جه‌بارى
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى پرسى ئه‌و ناوچه بۆشاییانه‌ى كه له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌ن كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه و باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك نه‌كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاشكرایكردووه، “فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگریی، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، تێیدا باس له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كى گرنگ كرا كه بریتین له: كێشه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى كه له‌نێوان هێزى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه، ئه‌و ناوچانه‌ى كه تیرۆریستان چالاكى تێدا ده‌كه‌ن، بۆشاییه ئه‌منییه‌كان”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “كۆبوونه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى بووه به ئامانجى هه‌ماهه‌نگى و هه‌نگاونان به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و به‌ربه‌سته‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان”.
له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و شاره فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاشكرایكردووه، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك نه‌كرا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



