وه‌ستانى چالاكیه وه‌رزشییه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزانانى كورد لە هه‌ڵبژارده جۆراوجۆرەکانی عێراق دروست كردووه

وه‌ستانى سه‌رجه‌م جووڵه وه‌رزشییه‌كانى كوردستان و عێراق و جیهان، كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر یاریزانان دروستكردووه به جۆرێك له ئێستادا یاریزانانى كورد لە هه‌ڵبژارده جۆراوجۆره‌كانى عێراق ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به هۆى ئه‌نجامنه‌دانى مه‌شق و راهێنانه‌كانیان و دابه‌زینى ئاستیان له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق دووربخرێنەوە.
لە سلێمانی یاریزانێكى هه‌ڵبژارده‌ى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق نایشارێته‌وه كه ترسیان له‌وه هه‌یه جێگه‌یان له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه،راهێنه‌رێكیش راو بۆچوونى جیاوازى هه‌یه و رێنمایی تایبه‌تى بۆ یاریزانان هه‌یه، ئه‌ندامێكى یه‌كێتى مواى تاى عێراقیش رایدەگەیەنێت” نه‌بوونى مه‌شق و راهێنان و بهشدارینكردنى یاریزان له پاڵه‌وانێتییه‌كان كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر یاریزانى كورد دروستكردووه”.

هەروەها وتی:” هۆكارى كه‌مى یاریزانى كورد له ریزی هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له یارییه جۆراو جۆره‌كان بۆ بێهێزى خوله‌كانى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه له چاو خوله به‌هێزه‌كانى عێراق، هه‌روه‌ها زۆرى یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له چاو یانه‌كانى كوردستان كه ئه‌وه‌ش زۆر كاریگه‌رى هه‌یه، هۆكارێكی تر بۆ گرنگینهدانى یانه‌كانى كوردستانه به ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان له چاو یانه‌كانی تر‌ى شاره‌كانى عێراق، ئه‌گه‌ر بێت و یانه‌كان گرنگى به ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان بده‌ن به دڵنیاییه‌وه زۆر له ئێستا یاریزانى كورد له ریزكانى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق ده‌بینرێت”.


More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



