تورکیا نەخشەی هێزەکانی و بنکەکانی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

AFP
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە پێکهاتووە لە 37 خاڵی سەربازی.
نەخشەکە کە لە هەژماری تویتەری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، خاڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری سۆرانەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکو سنووری زاخۆ لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، هاوکات سێ خاڵی سەربازیشی لە نزیک هەولێر و باشیک و دهۆک دەستنیشان کردووە، بە هەمان شێوە ئەو شوێنانە دیاریکراون کە بە گوێرەی تورکیا گەریلاکانی پەکەکەی لێیە.
بەپێی نەخشەکە، هەموو ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی پەکەکە تێیاندا جێگیرن، جگە لە چیای قەندیل و خاڵێک لە نزیک قەڵادزێ و شنگال و کامپی مەخموور، بوونەتە ناوچەی شەڕی راستەوخۆ و هێزەکانی تورکیا تێیاندا جێگیرکراون.
لەو بارەیەوە ئایتون چیرای ئەندامی پارتی “خێر”ی ئۆپۆزسیۆن کە خۆی سەرۆکی لیژنەی سیاسەتی ئەمنی نەتەوەیی تورکیایە نیگەرانی دەربڕیوە و لە تویتێکدا نوسیویەتی: “رۆژێک دێت تورکیاش بە هەمان شێوە دابەشدەبێت”.
چیرای ئەو نەخشەیەی کە بڵاویکردووەتەوە بە پێشهاتێکی مەترسیدار وەسفکردووە.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



