گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 7/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە 7/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- ئەمە بابەتێکی تووڕەیی و بەخیڵییە دژی ریاڵ مەدرید.
- لە یانەی ریاڵ مەدرید تووڕەیی هەیە بەهۆی لێدوانەکانی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەوە بارتۆمیۆ کە وتبووی” تەکنەلۆژیایی ڤیدیۆیی ڤار لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیارەکان دەدات”.
- یانەی سڤییا 1-0 لە ئیبار دەباتەوەو پلەی چوارەمی بەهێزتر دەکات.

ئاس:
- یانەی ریاڵ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانیایە بە ڤار و بە بێ ڤاریش.
- لە یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەوەی بەرشەلۆنە رەخنەی لە ڤار گرت، لێدانە سزاکەی ڤاران لە کامپ نۆ بە بیر دەهێننەوە کە ئەوکات بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لێدانی سزا ئەژمار نەکرا.
- تەنانەت بە بێ تەکنەلۆژیایی ڤیدیۆیش یانەی ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە دێت.

سپۆرت:
- ئیتر بەسە.
- رۆژنامەی سپۆرت هێرشدەکاتە سەر ژووری ڤار و ناوبژیوانان و تۆمەتباریان دەکات کە هاوکاری یانەی ریاڵ مەدرید دەکەن و داوای راگرتنی هاوکارییەکان بۆ ئەو یانەیە دەکەن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- سێ رمەکەی یانەی بەرشەلۆنە.
- دەرکەوتنی نوێی هەر سێ یاریزان میسی، سوارێز و گریزمان بە ئاستێکی بەرز و لێکتێگەیشتن لە نێوانیانداو جوڵەی میسی و گریزمان زیاتر مەترسی دروستکرد و بۆشایی زۆر دەکردەوە.
- خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید تۆمەتبار دەکات بە دروستکردنی مشتومڕ لە خولی ئیسپانیا.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


