کیکی سیتین قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی ئیسپانیۆل کرد

0
886
کیکی سیتین

SNN Sport

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یاری سبەی دێربی دژی یانەی ئیسپانیۆل، بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو یاریزانەکانی یانەکەی کرد.

ستیتین رایگەیاند: بەڵێ یاری دێربی پێوانە ناکرێت، لەسەرمانە باشترین ئاست نیشان بدەین، من دڵخۆشم  و یانەکەم خۆشحاڵە بەکاری ئێمە،لەسەرمانە تا کۆتا رۆژ کار بکەین، راستە کارەکە قورسە بەڵام نامانەوێت خۆمان بەدەستەوە بدەین، لە یاری ڤیاریاڵ ئێمە نایاب بووین”.

دواتر وتی:” بە دڵنیاییەوە ئێمە دەمانەوێت نازناوی خولەکە ببەینەوە،ئەگەر سبەی ئێمە لەو یانەیە ببەینەوە ئێمە هۆکار نین بۆ دابەزینی ئەوان، ئەوە پەیوەندی بە کاری سەرەتای وەرزەکەی خۆیانەوە هەیە”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی:” دی یۆنگ چاکبووەتەوەو ئێستا راهێنان دەکات لەگەڵ تیپەکە، گریزمانیش بەهرەو توانایەکی باشی هەیەو یاریکردنی سێرجی رۆبێرتۆش لە هێڵی ناوەند شتێکی گرنگە، ڤیدالیش گرێبەستی هەیەو دەیەوێت بمێنێتەوە و لە پلانەکانی ئێمەدایە لەم وەرزە،ئانسۆ فاتیش بە شێوەیەکی گەورە ئاستی بەرز بووەتەوە خۆشحاڵین بە ئاستی ئەو یاریزانەو بەرەوپێشەوە چووە”.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this