
داعش
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له قهرهتەپە رایگەیاندووە چه‌كدارانى داعش به ئاشكرا له چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كى سنوورى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین جموجۆڵ و هاتووچۆیان هه‌یه و كردویانه به شوێنى رێكخستن و حه‌وانه‌وه‌یان.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به SNNی راگه‌یاند؛ له سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش به ئاشكرا له ژماره‌یه‌ك گوند و ناوچه‌ى نزیك ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین ده‌بیندرێن كه هاتووچۆ و جموحۆڵیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له گونده‌كان كۆبوونه‌وه به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و له ماوه‌ى رابردووش‌دا چه‌ند جارێك داواى هاوكاریان له‌و گوندنشینانه كردووه.
وتیشى، ئه‌وه‌ى تێبینیان كردووه سه‌ره‌ڕاى هاتووچۆ و بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى ئه‌وتۆیان نییه و ته‌نانه‌ت ڕێگرى له‌و كه‌سانه‌ش ناكه‌ن کە لە ناوچەکە هاتووچۆ ده‌كه‌ن یان خه‌ریكى ئیشوكارن و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات چه‌كداره‌كانى داعش له‌م سنووره سه‌رقاڵى كارى رێكخستنن و هه‌روه‌ها ناوچه‌كه وه‌كو شوێنى حه‌وانه‌وه به‌كارده‌هێنن و نایانه‌وێت لێره شه‌ڕ و پێكدادان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن تێیدا بمێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به چه‌كدارانى ناوچه‌كه ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى باسیشى له‌وه‌كرد، به‌پێى وته‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى لێیانه‌وه نزیكن یان گونده‌كانیان له ده‌وروبه‌رى ئه‌و ناوچانه‌ن چه‌كداره‌كان تێدا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، جگه له داعشى عێراقى هاوكات له ماوه‌یه‌ى رابردوودا چه‌كدارى بیانی بینراون کە دەوترێت له وڵاتى سوریاوه هێنراونه‌ته سنووره‌كه.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
4 hours لهمهوپێش



