ئه‌مریكا له‌باره‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى وه‌ڵامى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى دایه‌وه

ژوورى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا | فۆتۆ: REUTERS / AL DRAGO
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه قاسم سوله‌یمانیمان به ئامانج گرتووه، چونكه سه‌رقاڵى پلاندانانبوو بۆ هێرشێكى گه‌وره كه به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكاى ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌گنێس كالامارد، بڕیارده‌رى یاسایی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا كه له‌باره‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانی بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند: “رووداوى كوشتنى قاسم سوله‌یمانی رووداوێكى ناياساییه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا لێى به‌رپرسه”.
له وه‌ڵامى راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “كوشتنى قاسم سوله‌یمانی هۆكارى تایبه‌تى خۆى هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه به ئامانجمانگرتووه، چونكه سه‌رقاڵى پلاندانانبوو بۆ هێرشێكى گه‌وره كه به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكاى ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رى بگرتایه”.
رۆژى 3ى كانونى دووه‌مى 2020، قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران به فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بووه ئامانجى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا و خۆى و پاسه‌وانه‌كانى هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس، فه‌رمانده‌ی عێراقى كوژران له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



