
نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 426 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 511 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا 118 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: ” له كۆى 11 هه‌زار و 813 پشكنین كه ئه‌نجامدراون 2 هه‌زار و 426 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون ده‌ستنیشانكراون”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “له ماوه‌ى شهورۆژى رابردوودا هه‌زار و 511 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “118 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 64 هه‌زار و 701 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 36 هه‌زار و 252 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 25 هه‌زار و 764 تووشبوو له‌ژێر چاودێریدان له نه‌خۆشخانه‌كاندا، 396 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 2 هه‌زار و 685 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



