بەڕێوبەرایەتى کشتوکاڵى سلێمانى تاوتوێی ناردنى بەروبومى خۆماڵى بۆ ناوچەکانی عێراق دەکات

ANF Images
SNN-هەوراز ئەحمەد
بەڕێوبەرى کشتوکاڵى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت: “لە ئێستادا وەرزى بەرهەمى خۆماڵیە، خۆشبەختانە جوتیاران لە ئەمساڵدا بەرهەمێکى زۆریان هەیە، بەڵام بەداخەوە وەکو پێویست لە بازاڕەکان ساغ نابێتەوە هۆکارى سەرەکى ساغ نەبونەوەى بەرهەمەکان بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆى نێوان پارێزگاکانە”.
شاڵاو جەمال، بەڕێوبەرى کشتوکاڵى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “لە بارەى گرفتى ساغ نەبوونەوەى بەرهەمى جوتیاران سبەى لە سەر ئاستى پارێزگاى سلێمانى کۆدەبینەوە بۆ ئەوەى تاوتوێى ناردنى بەرهەمى خۆماڵى بکەین بۆ بەشێک لە پارێزگاکانى دیکەى عێراق لەوانە کەرکوک و دیالە”.
وتیشى: “لەم سنورەدا یەک کارگەى بەرهەمهێنانى دۆشاوى تەماتە بوونى هەیە کە دەکەوێتە پارێزگاى هەڵەبجەوە، ئێمە نوسراومان بۆ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کردوە بۆ ئەوەى بە زووترین کات بێنە سەر خەت، بزانین لەم وەرزى بەرهەمهێنانى تەماتەدا بۆ ئەو کارگەیە کار ناکات خۆ ئەگەر لەم کاتەدا کارگەیەکەى وا کارى پێنەکرێت نەبوونى باشترە”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “جوتیارێکى زۆر لە سەر رووبەرێکى بەرفراوان ئەمساڵ بەروبومى کشتوکاڵیان کردوە کە ئەوە جێگاى دڵخۆشیە، بەڵام دۆخى کۆرۆنا و قەدەغەى نێوان پارێزگاکان واى کرد ئەم بەرهەمانە لە ناوخۆدا دەرنەچێت و نەتوانرێت هەناردەى پارێزگاکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق بکرێت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



