كه‌لار ده‌بێته یه‌كه‌م شارى كوردستان كه بۆ دابه‌شكردنى ئاو به‌ڕێژه‌ى 80٪ پشت به ئاوى سه‌ر زه‌وى ده‌به‌ستێت

یه‌كێك له پرۆژه‌كانى ئاو له كه‌لار | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له هه‌نگاوێكى نوێ‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار پاڵاوگه‌یه‌كى دیكه‌ى ئاو ده‌خاته‌كار و به‌و هۆیه‌شه‌وه 80٪ ئاوى كه‌لار ده‌خرێته سه‌ر ئاوى سه‌ر زه‌وى و ژماره‌یه‌ك بیر داده‌خه‌ن و به‌مشێوه‌یه‌ش ناوچه‌كه له ئاستى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته یه‌كه‌م ناوچه‌كه زۆرترین رێژه‌ى ئاوى سه‌ر زه‌وى به‌كارده‌هێنێت.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار به (SNN)ى راگه‌یاند: “دواى یه‌ك ساڵ كاركردنى به‌رده‌وام له چاككردنه‌وه و زیادكردنى تواناى پاڵاوتن، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پاڵاوگه‌ى ئاوى كه‌لار دوو ده‌كه‌وێته‌كار كه له ساڵى 2009ه‌وه له‌كار وه‌ستاوه و داخراوه”.
وتیشى: “ئه‌و پاڵاوگه‌یه له 2009 تواناى پاڵاوتنى 300 مه‌تر ئاوى هه‌بوو له كاتژمێرێكدا، له‌ئێستادا به‌هه‌وڵى ئه‌ندازیار و ستافه دڵسۆز و ماندونه‌ناسه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان و دابینكردنى پۆسته‌ر په‌مپ و فراوانکردنی فلتەرەکان، تواناى پاڵاوتن بۆ هه‌زار مه‌تر زیادكراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی 300 ملیۆن دینارى بۆ خه‌رجكراوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر 20٪ داهاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لاربووه”.
سامان ره‌حیم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد : “له سنوورى كه‌لار پێشتر 94 بیرى ئیرتیوازیمان هه‌بووه و ژماره‌یه‌كمان داخستووه، ئێستا 78 بیرمان هه‌یه و له ئێستادا له قۆناغى یه‌كه‌م زیاتر له 15 بیر داده‌خه‌ین و 50 بیر ئه‌هێڵینه‌وه، له داهاتووشدا ئه‌و بیرانه داده‌خه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌نیا ئاوى سه‌ر زه‌وى به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شبكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه: “به به‌كارخستنى ئه‌م پاڵاوگه‌یه كه‌لار ده‌بێته خاوه‌نی دوو پاڵاوگه و 80٪ ئاوى سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌لار له‌ڕێگه‌ى ئاوى سه‌رزه‌وییه‌وه دابینده‌كرێت و به‌وه‌ش كه‌لار ده‌بێته یه‌كه‌مین شار له هه‌رێمى كوردستان به‌و رێژه زۆره پشت به ئاوى سه‌ر زه‌وى ببه‌ستێت”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش



