به‌هۆى خنكانى گه‌نجێكه‌وه رێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان كه‌مده‌كرێته‌وه

وێنه‌ى هاووڵاتییان و كه‌سوكارى گه‌نجه خنكاوه‌كه له‌كاتى گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمه‌كه‌یدا له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى شارى كه‌لار له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 27 ساڵ خنكا، تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه دۆزراوه‌ته‌وه، برایه‌كى ئه‌و گه‌نجه‌ش ده‌ڵێت: داواكارین حكومه‌ت و هاووڵاتیانیش هاوكاريمان بكه‌ن، چونكه له بارودۆخێكى ده‌روونى زۆر خراپداین.
ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان و له نزیك ناحیه‌ى باوه‌نوور كه‌یوان عه‌لى كه گه‌نجێكى وه‌رزشوانه و ته‌مه‌نى 27 ساڵه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێى به مه‌به‌ستى به سه‌ربردنى كاتێكى خۆش رووده‌كه‌نه رووباره‌كه و له كاتى مه‌له‌كردندا ده‌چێته ئه‌وبه‌رى رووباره‌كه له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ناوه‌ڕاستى ئاوه‌كه نوقم ده‌بێت و ئیتر نایه‌ته سه‌ره‌وه و ده‌خنكێت.
یوسف عه‌لى، براى كه‌یوان عه‌لى له‌و باره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “له ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه كه براكه‌مان خنكاوه تاوه‌كو ئێستا له شوێنى رووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێين و چه‌ندین مه‌له‌وان و تیمه‌كانى به‌رگريى شارستانى و هاووڵاتییان و خێرخوازانیش هاوكاریمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه بیدۆزینه‌وه”.
وتیشى: “به‌هۆى نه‌دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى براكه‌مان له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه له بارودۆخێكى زۆر خراپداین، بۆیه داوا له هاووڵاتییان و خۆبه‌خشان و مه‌له‌وانان، هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن، داواش له هاووڵاتیيان ده‌كه‌ین له كاتى سه‌ردانى رووبار‌ى سیروان وریاى خۆیان بن با وه‌كو ئێمه تووشى رووداوى ناخۆشى له‌مجۆره نه‌بن”.
ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى به‌رگریى شارستانى كه‌لار له‌و باره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “له كاتى خنكانى ئه‌و گه‌نجه‌وه تیمه مه‌له‌وانه‌كانمان به به‌رده‌وامى له شوێنى خنكاندنهكهن، هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى رووباره‌كه پشكنین ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌مانتوانیوه ته‌رمه‌كه بدۆزینه‌وه”.
وتیشى: “هۆكارى ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه نادۆزرێته‌وه ئه‌وه‌یه له شوێنێكدا خنكاوه ئه‌و شوێنه به‌شى سه‌ره‌كى رووباره‌كه پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت و ئاوه‌كه‌ی خێرایه، بۆیه دۆزینه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌و شوێنانه ئاسان نییه كه ئاوه‌كه گۆماوه و وه‌ستاوه”.
هه‌ر له‌به‌ر دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ته‌رمه رێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه و یه‌كێك له ماسیگرهكانى ناوچه‌كه كه ئێستا وه‌كو خۆبه‌خش به دواى ئه‌و ته‌رمه ده‌گه‌ڕێت به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئاستى رووبار‌ى سیروان كه‌مكراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواكارى كه‌سوكارى ئه‌و گه‌نجه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانكاريمان بۆ بكات له دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



