جه‌زا سه‌ید مه‌جید: له‌گه‌ڵ گۆڕان لە هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێككه‌وتنامه‌ى دهباشانداین

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان رایده‌گه‌یەنێت: “ئێمه له یه‌كێتى پابه‌ندى ئه‌و ڕێككهوتنانهین كه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردومانن، لیژنه‌یه‌ك له هه‌ردوولا دروست کراوە له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى پۆسته‌كانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین”.
جه‌زا سه‌ید مه‌جید، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به SNNی راگه‌یاند: “یه‌كێتى و گۆڕان ده‌ستیان به‌گفتوگۆ و دانوستان كردوه له ڕۆژانى ڕابردوو له سه‌ر ئاستى باڵا كۆبوونه‌وه كراوه و لیژنه‌یه‌كیش له هه‌ردوولا پێكهێنراوه به مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه و زیندوو كردنه‌وه‌ی رێككهوتنامهكانى نێوان هه‌ردوو حزب به ڕێككه‌وتننامه‌ى دهباشانیشهوه”.
وتیشى: “تاوه‌كو ئێستا ناوى هیچ كاندیدێك یه‌كلا نه‌بووەته‌وه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته ئیدارییه‌كان و گفتوگۆكان درێژه‌ى ده‌بێت، ئه‌وه‌شى كه ناوى هه‌ندێك كه‌س ده‌هێنرێت كه گوایه یه‌كلا بووبێته‌وه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كان دووره له راستیه‌وه چونكه كاندید كاتێك دیارى ده‌كرێت كه مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكەن و مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵیبژێرێت، ناوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ هاوسه‌رۆكان و ئه‌وانیش ئاراسته‌ى تیمى حكومه‌تى بكه‌ن، ئه‌وه‌ى ڕاستیه ئه‌وه‌یه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕێوه نه‌چووه”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



