
رۆژنامەنووسێکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید کاتی گەڕانەوەی یاریزانانی ئەو یانەیە بۆ شوێنی مەشق و راهێنانەکان دیاری دەکات و رایدەگەیەنێت” لە سەرەتای مانگی داهاتوو یانەکە سەردانی ڤاڵدیبیباسی شوێنی مەشقەکان دەکەنەوە”.
ئیدۆ ئەگێری رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە بەرنامەی چرینگیتۆ رایگەیاند، یانەی ریاڵ مەدرید لە 1ی ئایاری داهاتوو سەردانی ڤاڵدیبیباسی شوێنی مەشق و راهێنانەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆناو پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو یانەی شاهانە راهێنانەکان بۆ تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزە دەستپێبکاتەوە ئەگەر هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یانەکە بوونی نەبوو.
ریاڵ مەدرید لە مانگی ئازاری رابردوو مەشق و راهێنانی راگرتووە ئەمەش پاش ئەوەی یاریزانێكی تیپی باسکەی توشی کۆرۆنا بوو.
لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید دوای ئەنجامدانی 27 یاری تەنها 56 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەم دەبینرێت ، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولەکەی 2-1 بەیانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای بێرنابیۆ دۆڕاندووە.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
32 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
32 mins لهمهوپێش



