
بەکتریای تاعون، وێنە: BBC
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی تاعون لە چین بڵاوبووەتەوە و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هیچ مەترسییەک لەئارادا نیە.
وتەبێژێک بە ناوی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بە ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی وتووە: “ئەو حاڵەتانەی نەخۆشی تاعون bubonic plague کە لە چین هەبوون بە باشی چارەسەر دەکرێن و دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە”.
بی بی سی لە بەدواداچوونێکیدا ئاشکرای کردووە یەکێک لە حاڵەتەکانی نەخۆشیەکە پیاوێکی شوانکارە کە لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا لە هەرێمی مۆنگۆلیا تووشی تاعون بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و تەندروستی جێگیرە.
ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، تاعون کە لە کۆندا یەکێکبوو لە مەترسیدارترین نەخۆشییەکانی جیهانی نزیکەی 50 ملیۆن کەسی کوشتووە، بەڵام ئێستا بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



