
گرافیک: SNN
SNN
له‌سه‌ر ئاستی باڵا یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له سلێمانی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە یەکێتی لەسەر ئاستی مەڵبەند بەشداری تێدا کردبوو، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان لایەنەکانی هەرێم کرایەوە.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه‌ڕوو.
جه‌زا سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: پێویسته پێكه‌وه قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین و ده‌بێت گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكرێت.
وتیشی: هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی بڕوای ته‌واویان به ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه.
یه‌كگرتووی ئیسلامیش ڕایگه‌یاند ئه‌وان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زین چونکە بە دەستوور و یاسا رێکخراوە و پشتیوانی لێده‌كه‌ن، پێویستیشه حكومه‌ت بودجه‌ی زیاتر بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا ته‌رخان بكات و نابێت ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببرێت و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت كۆتایی پێبێت.
یه‌كێتی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌ستپێكردوه، پێشتریش هاوسه‌رۆكی ئه‌و حیزبه و وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


