
وێنە: موسلیم فەخری
SNN-مەودا مستەفا
سەرۆكی رێكخراوی ئافیاری ژینگە پارێز رایدەگەیەنێت: بەهۆی رەشەباكەی ئەم هەفتەیەی سنووری هەولێری گرتەوە بەو هۆیەوە نزیكەی هەزار درەخت شكاون و لەناوچوون.
ئاسۆ شكاك، سەرۆكی رێكخراوی ئافیاری ژینگەی بە SNN راگەیاند: بەداخەوە بەهۆی رەشەباكەی ئەم هەفتەیەوە نزیكەی هەزار دار لە هەولێر لەناوچوون، زۆرینەی ئەو دارانەی كە شكاون تەمەنێكی زۆریان هەبووە، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانیش دەكەین دووبارە هەڵمەتێك دەست پێبكەن بەمەبەستی ناشتنی داری تازە لەو شوێنانەی كە دارەكانی لێ شكاوە .
لای خۆشیەوە ڕێبین ئەحمەد بەرێوبەری ئەندازە و پاركەكان لە بەرێوبەرایەتی شارەوانی هەولێر وتی: ئێمە لە پلانی خۆمان دامانناوە لەبری ئەو هەزار دارەی لەناوچووە زیاتر لە دوو بۆ سێ هەزار دار بچێنین، بەڵام ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ناتوانین هیچ دارێك بچێنینەوە، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز هەڵمەتی دار و نەمام چاندن دەست پێدەكەین.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



